٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٠٤
حکومەتی تورکیا و عێراق رێککەوتن

پێش سەردانەکەشی بۆ ھەولێر، سەرۆکی وەزیرانی تورکیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەغداد کۆبۆوە و حکومەتی ھەردوو وڵاتیش لەسەر ٩ خاڵ رێککەوتن، کە پرسی بوونی پەکەکە لە شەنگال و ھێزە سەربازییەکەی تورکیا لە نزیک ناحیەی باشیک دیارترینیان بوون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: بەپێی رێککەوتنەکە عێراق جەختی لەسەر ھەڵوێستی جێگری خۆی لەبارەی سەربازگەکەی باشیک و کشانەوەی ھێزە تورکییەکە و کۆتاییھێنان بەو دۆسێیە کردۆتەوە، لایەنی تورکیاش پابەندبوونیی خۆی لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق دووپاتکردۆتەوە.

ھەردوولاش رێککەوتن کە رێنەدەن بە بوونی ھیچ گروپێک و ئەنجامدانی ھەر جۆرە چالاکییەک کە ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و تورکیا دروست بکات.

دواتریش یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ عەبادیدا، لێدوانەکەی ئەمداوییەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەگرنگ وەسفکرد کە رایگەیاندبوو رێنادەن بەوەی پەکەکە، عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربھێنێت و وتیشی، ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو.

پێشتریش لێپرسراوانی تورکیا نیگەرانی خۆیان لەبارەی بوونی ھێەکانی پەکەکە لە شەنگال دەربڕیبوو کە ساڵی ٢٠١٤ بەمەبەستی پاراستنی کوردانی ئێزدی چوونە ئەو ناوچەیە و ئێستاش ئەنقەرە و حکومەتی ھەرێم داوا دەکەن پەکەکە لە شەنگال بکشێتەوە.